كۆمپانیایه‌كى فڕۆكه‌وانیى ئه‌ڵمانى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ولێر راگرت

فڕۆكه‌یه‌كى كۆمپانیاى ئیورۆ ویسنگس | فۆتۆ: EW
SNN
كۆمپانیاى ئیورۆ وینگسى ئه‌ڵمانى بڕیاریدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رابگرێت و سه‌رجه‌م سوودمه‌ندانى كۆمپانیاكه‌شى به‌فه‌رمى له بڕیاره‌كه‌ى ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانونى دووه‌م، كۆمپانیاى ئیورۆ وینگس (Eurowings) سه‌رجه‌م سوودمه‌ندانى خزمه‌تگوزارییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ى به نامه‌ى فه‌رمى ئاگادار كرده‌وه كه، “بڕیاریانداوه به راگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر تاوه‌كو كاتێكى نادیار”.
كۆمپانیاى ئیورۆ وینگس یه‌كێكه له كۆمپانیا دیاره‌كانى بوارى فڕۆكه‌وانى له ئه‌وروپا و له فڕۆكه‌خانه‌كانى بۆن، دوسلدورف، هامبۆرگ و فینا له‌ناو ئه‌ڵمانیاوه گه‌شت رێكده‌خات بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌وروپا له‌وانه‌ش، نه‌مسا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتالیا، پۆڵه‌ندا و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا له‌وانه ئه‌مریكا، ئاسیا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌ریاى كاریبى.
كۆمپانیاكه خاوه‌نى فڕۆكه‌یه له جۆره‌كانى بۆمبارديه‌ر (CRJ900) و ئێربه‌س (A320-200)
راگرتنى گه‌شته‌كانى كۆمپانیاى ئیورۆ وینگس دواى ئه‌و ناجێگرییه ئه‌منییه دێته كه به‌هۆى بۆردومانه مووشه‌كیه‌كانى وڵاتى ئێران و توركیا روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









