هۆشداری دەدرێت لە هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفربارین لەم هەفتەیەدا

باران و لافاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلیكی بەهێزی بەفروباران بارین كە لە ئەنجامی یەكگرتنی دوو شەپۆلی دەریای سور و دەریای ناوەڕاست شەپۆلە بەهێزەكە دروستدەبێت و ڕێژەی باران بارین لە هەندێك ناوچە دەگاتە 300 ملم، هاوكات لە چوار شەممەی ئەم هەفتەیەوە باران بارین دەستپێدەكات و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو كاریگەری دەمێنێتەوە و پاشان شەپۆلی دیكەی باران بارین بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بەدیاركراوی لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە ئەنجامی هاتنی دوو شەپۆلی بەفروباران لە دەریای سور و دەریای ناوەڕاست و پاشان یەكگرتنی ئەو دوو شەپۆلەوە ڕێژەیەكی زۆر لە باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكاری تەواو بكەن لە هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو كۆبوونەوەی زۆری لەسەرتاسەری تەواوی هەرێم و ناوچەی گەرمیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای گەیشتنی شەپۆلەكە لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت پاشان تا كۆتایی هەفتە شەپۆلی باران بارینە كە زیاتر بەهێزدەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با و ڕودانی هەورە بروسكەی زۆر توند و تەرزەو لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتكەی چیا بەرزەكانو ناوچە سنووریەكان، هاوكات ئەمە بۆ یەكەمجارە لەمساڵدا هەردوو شەپۆلی دەریای سورودەریای ناوەڕاست بەشێوەیەكی بەرفراوان پێكەوە دێن و یەكدەگرن و قوڵ دەبنەوە لەسەر تەواوی ناوچەكان.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو دوو شەپۆلە باران بارینەی ئەم هەفتەیەوە ڕێژەی باران بارین لە نێوان 50 ملم بۆ كەمترین و 300 ملم بۆ زۆرترین دەبێت هەر بەو هۆیشەوە ئەو كانیاو چەمانەی كە تا ئێستا نەبووچاونەتەوە بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەوە دەبوژێنەوە و مەترسی وشكە ساڵی لەسەر باشور و ناوەڕاستی گەرمیانیش كۆتایی پێ دێنێت و دەڕوێنێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









