“حكومەت ئامادە نییە 50 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی كەلار دەربەندیخان دابین بكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەی دووسادیی كەلار دەربەندیخان زیاد لە %70ی كارەكانی بە ئەنجام گەیشتووە بەڵام بەهۆی دابیننەكردنی پارە لەلایەن حكومەتەوە كە پێویستیمان بە تەنها نزیكەی 50 ملیار دینارە نەتواندراوە كۆی پرۆژەكە تەواو بكرێت كە درێژیەكەی 80 كیلۆمەترە و تا ئێستا زیاد لە 50 كلیۆمەتری تەواو بووە.
ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە تەواوكردنی پرۆژەی ڕێگای دووسایدی كەلار دەربەندیخان زۆر بەسستی بەڕێوەدەچێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە پارەی پیویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە تەرخاننەكراوە، بەڵام بەگشتی لە ئێستادا لە %70ی كارەكانی پرۆژەكە بە كۆتا گەیشتووە و تەنها لە %30ی ماوە، بۆ تەواوكردنیشی پێویستیمان بە نزیكەی 50 ملیار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە سەرەتای دەستكردن بە جیبەجێكردنی پرۆژەكەوە تا ئێستا حكومەت لەكاتی خۆیدا پارەی پێویستی بۆ بەڵێندەری پرۆژكە تەرخاننەكردووە هەرئەوەش وایكردووە كە پرۆژەكە لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو نەكرێت، كە درێژیەكەی 80 كیلۆمەتر و لە ئێستادا نزیكەی 50 كیلۆمەتری تەواو بووە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، كاركردن لە پرۆژەی قیرتاوكردن و دووسایدكردنی ڕێگاكە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی خەرجنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەكە تەرخانكراوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڵێندەران، وای كردووە كارەكان بەپێی پێویست بەڕێوەنەچن گەر ئەو پارەیە خەرج بكرێت، ئەوا بە زوویی ڕێگای دەربەندیخان كەلار بەدووساید دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی سنوورەكەوە ئەوەش هۆكارێكی باش دەبێت لە كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەو سنوورەدا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









