“سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەر ناكرێن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەر ناكرێن بەڵكوو پێویستی بەڕێككەوتنی نوێ هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم گرفتەكان چارەسەر بكرێن بەتایبەت پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و خەرجی و تێچووی دەرهێنانی نەوت و گرێبەتی كۆمپانیانەوتییەكان.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هەموار بكرێتەوە وەك ئەوەی هەرێمی كوردستان داوایكردووە لەوانەیە بتوانێت بەشیكی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات، بەڵام ئەمە بەتەنها نابێتە هۆی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتەكان، بەڵكوو بۆ ئەوەی سەرجەم كێشەو گرفتەكان چارەسەر بكرێن دەبێت ڕێككەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە پێدەچێت بەشێك لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربكرێت، بەڵام بابەتی دەستكردنەوە بەهەناردەكردنەوەی نەوت پەیوەندی بە هەمواكردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەوە نییە و پرسی هەناردكردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە لەبارەی بابەتی خەرجی كۆمپانیاكان گرێبەستەكانیان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دەیكات، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە، چونكە پرسی نەوت دۆسییەیەكی گرنگە و پێویستی بە رێككەوتن و پابەندبوونی هەردوو حكومەت هەیە و ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر بكرێت زۆر كیشەو ناكۆكی نێوان هەردولاش چارەسەر دەكرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









