لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا وەزارەتی ژینگەی عێراق 30 هەزارنەمام دەكاتە دیاری بۆ پارێزگاکە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی بە نوسراوێكی فەرمی داوایان لەوەزیری ژینگەی عێراق كردووە ڕۆڵیان هەبێت لە سەوزكردنی پارێزگاكە، لیكۆڵینەوە لەمانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی ناوچەكە، لەوەڵامی نامەكەماندا وەزیری ژینگە بڕیاریدا بە تەرخانكردنی 30 هەزار نەمام بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند، لەسەر داوای ئێمە وەزیری ژینگەی عێراق ( نزار ئامێدی) بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بڕی 30 هەزار نەمام بۆ سەوزكردنی ژینگەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و زیاتر گرنگیدان بە ئاو و هەوا و سروشتی پارێزگاكە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێمە بە نوسراوێکی فەرمی داوامان لەوەزیری ژینگەی عێراق كردبوو كە ڕۆلی هەبێت لە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە نوسراوەكەدا داوامان لە وەزارەتی ژینگە كردووە كە لیكۆڵینەوە بكەن لە مانەوەی كاریگەرییەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە كە لە ڕۆژی 16/3 كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 36 ساڵ بەسەر تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بریكاری وەزیری ژینگەی عێراق بۆخۆی سەردانی هەڵەبجە بكات و لەڕێگەی تیمێكی پسپۆڕەوە دەستبە لێكۆڵینەوەكانیان بكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، جۆری ئەو 30 هەزار نەمامەی كە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراقییەوە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراون، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئیدارەی پارێزگاكەوە دیاری دەكرێن ئاخۆ چ جۆرە دار و نەمامێك لەگەڵ ژینگە و ئاوهەوای سنورەكە دەگونجێت ئەو جۆرە نەمامانە تەرخان بكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









