“شەپۆلێکی چڕی باران بەڕێوەیە، پێویستە ئامادەسازیی پێشوەختە بۆ لافاو بکرێت”

لافاوەکەی هەولێر، ئەرشیف
SNN
وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ دەکات و داواکاریشە پێشوەختە ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی (USGS)ی ئەمریکی کە لەڕێی وەزارەتی (سەرچاوەکانی ئاوی عێراق)وە پێمانگەیشتووە، هەروەها پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی چڕی باران بەڕێوەیە، بەتایبەت لەڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە”.
راشیگەیاندووە: پێویستە ئامادەسازیی پێشوەختە بۆ لافاو بکرێت، بۆ تێپەڕاندنی شەپۆلەکە بەسەلامەتی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پڕۆژەکان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داواشی لەهاوڵاتیانی نیشتەجێی سنووری بەنداوەکان و کەنار چەم و ڕوبارەکان، کردووە لەهەر ئەگەرێکی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









