وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی زانكۆی هەڵەبجە فەرمانێكی دەركرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەئامانجی زیاتر گرنگیدان بە زانكۆی هەڵەبجە و كردنەوەی بەش و كۆلێژی نوێ لەو زانكۆیە، بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیاردراوە بە كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە، سەرۆكی زانكۆکەش ئاماژە بەوەدەكات ئەو فەرمانە گرنگی خۆی دەبێت لە زیاتر بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆی هەڵەبجە و وەرگرتنی خوێندكار لەو كۆلێژە نوێیە.
د.مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ كردنەوەی بەش و كۆلێژی نوێ لە زانكۆکەیان، دواجار بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەفەرمانێكی (ئارام محەمەد) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریانداوە بە كرنەوەی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە فەرمانەكەمان بەدەست گەیشتووە كە لە فەرمانەكەدا ئاماژە بەوەكراوەپێویستە زانكۆی هەڵەبجە سەرجەم ئامادەكارییەكانی كردنەوەی كۆلێژەكە بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەت تەواو بكات، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە كارە پێویستەكانی كردنەوەی ئەو كۆلێژە نوێیە لە زانكۆكەمان دەگرینە بەر بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدرەكانی دیكەی ناو هەڵەبجە.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای تەواو كردنی سەرجەم ئامادەكارییەكان و كردنەوەی كۆلێژەكە، دواتر خوێندكار لەو كۆلێژەكە نوێیەی زانكۆی هەڵەبجە وەردەگیرێن، بۆیە كردنەوەی ئەو كۆلێژە لە زانكۆی هەڵەبجە گرنگی خۆی دەبێت لە زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكاران و بەرزكردنەوەی پلەی زانكۆی هەڵەبجە لەهەڵسەنگاندنی ساڵانەی زانكۆكانی هەرێم و عێراق.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









