
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕیوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەلەبجە ئاماژەبەوەدەكات لە ئەمڕۆوە دەستمان كردووە بە پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە كۆدی ژمارە (23) كە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە، هاوكات هاووڵاتیان دەتوانن بە بڕی دوو ملیۆن دینار ببنە خاوەن ژمارەی ئەوتابلۆیەی كە دڵخوازی خۆیانە و هەر ژمارەیەكیش زیاد لە خواستێكی لەسەر بوو تیروپشكیان بۆدەكرێت، جەحتیش دەكاتەوە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ گواستنەوەی تابلۆكانیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
عەمید ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوو هەموو ئامادەكارییەكمان كردبوو بۆ ئەوەی بەسیستەمی نوێ دەستبكەین بە پێدانی تابلۆی بە كۆدی ژمارە ( 23 ) كە تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەستمان بە پرۆسەكە كردووە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانیش سەردانیان كردوین بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی دڵخوازی خۆیانن و دەیانەوێت ئەو ژمارانە وەربگرن كە خۆیان خوازیارینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی ئەو تابلۆیانەی خواستی زۆریان لەسەرە پێشتر لە پارێزگاكانی دیكە بە دوو ملیۆن دینار فرۆشراون، بە هەمان شیوە هەمان ئەو ژمارانەش بە كۆدی ژمارە ( 23 ) بە هەمان بڕی دووملیۆن دەفرۆشرین بەهاووڵاتیان، هەر ئەمەش وایكردووە كە لەسەرەتای پرۆسەكەدا قەرەباڵغی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە دروستببێت.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پاریزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتیانەی كە خاوەن ئۆتۆمبێلن و تابلۆكانیان ژمارەی پارێزگاكانی سلێمانی یان هەولێر و دهۆكیان هەیە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی خۆیان داواكاری پێشكەش بكەن بە مەبەستی گواستنەوەیان و تۆماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەو مەبەستەش تەنها پارەی رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانیان لێ وەردەگیرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









