
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی مووچەی مانگی شوبات، سەردانی بەغدا دەكات.
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 18-3-2024، شاندێك بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ جاسم عامێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی تەیف سامی وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ مەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی جێگیركردنی مووچە و وادەی جێبەجێكردنی پرۆسەكە، لەگەڵ چۆنیەتی بەردەوامبوونی پەرەداكردن و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، تا حكومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات.
ئەوە لە کاتێکدا ئەمڕۆ 46 بەسەر دابەشکردنی مووچەدا تێپەڕیوە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی رانەگەیاندووە.
دواجار رۆژی 6-1-2024، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024 سەردانی بەغدای کرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









