
باران
SNN
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێت، سبەینێش تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئازار، بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە سێشەممە ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لە کاتەکانی بەیانیدا، پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.
روونیکردووەتەوە، بۆکاتەکانی نیوەرۆی سبەینێ تەواوی ناوچەکان هەورە بروسکە و تاوەباران دەیگرێتەوە، هاوکات بری دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆک : 15
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









