یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر دواکەوتنی مووچە راگەیاند

SNN-
سەرۆکی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری دواکەوتنی مووچەیە و دەبێت بە سواڵ و سەدەقەش بێت مووچە دابەشبکات، ئەگەر نا دۆخی کۆمەڵایەتی خراپتر دەبێت.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە SNNی راگەیاند، لەم وڵاتە خەباتی مەدەنی سوودی نەماوە وەک دەرکەوت مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا بایکۆتی خوێندنیان کرد هیچ ئەنجامی نەبوو، لەبەرئەوە ناچارین رووبکەینە بەغدا و داوای مووچەو مافەکانمان لە بەغدا بکەین.
وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخی ئێستایە و لەبەرئەوە دەبێت حکومەت بە زوویی بێتە سەرخەت و بە سواڵ و سەدەقەش بێت مووچە دابەشبکات تا دۆخەکە لەوەی هەیە زیاتر خراپ نەبێت.
سەبارەت بە دووبارە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان وتیشی: خۆی لەم وڵاتە پرۆسەی پەروەردە بێ ئەرزش کراوە و کەس خەمی ناخوات چی روودەدات، ئیستاش پرۆسەی خوێندن بەرەو کۆتایی دەڕوات و مامۆستایانیش دڵسۆز و خەمخۆرن بۆ خوێندکاران پێموابێت جارێکی دیکە مامۆستایان پەنا نابەنە بەر بایکۆت، چونکە نایانەوێت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









