یەکێتی خانەنشینانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە هاتنەدەنگ

مووچە
SNN
یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بەهۆی دواکەوتنیمووچەکانیانەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حکومەت ئەگەر پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، ناچار دەبین رێگەی دیکە بگرینەبەر”.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئازار، یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەکانیانەوە رایگەیاند، پێویستە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق جێبەجێبکرێن، داوادەکەین کە حکومەتی هەرێم و عێراق پابەندبن بە پێدانی ماف و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین کە هەماهەنگ بن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆئەوەی کێشەی مووچە چارەسەربکەن، چیتر بیانوو نەدۆزنەوە و میللەت نەکەن بە قوربانی ململان سیاسییەکانیان، بەڵکو چارەسەرێکی ڕیشەیی کێشەی مووچە بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی ئێمە هەر مووچەی ئەم مانگە نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە مووچە فەوتاوەکانی دیکەشە، لەگەڵ میکانیزمی دابەشکردنی مووچە و چەندین گرفتی دیکەی تایبەت بە خانەنشینان.
روونیشیکردەوە، هیوادارین حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و مافەکانمان پێبدرێت، تا ناچارنەبین ڕێگەی دیکە بگرینەبەر و هەڵوێستی تر وەربگرین.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









