
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور
SNN
کۆریای باکور ژمارەیەک مووشەکی بالیستی مەودا کورتی هەڵدا، موشەکەکان ماوەکەیان 300 کیلۆمەتر بووە و کەوتوونەتە دەریای رۆژهەڵاتەوە.
ئاژانسی یونهابی کۆریای باشور رایگەیاندووە، کاتژمێر 7:44 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی کۆریای باشور چەند پارچەیەکی فڕۆکە کەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، پارچەکان مووشەکی بالیستی مەودا کورت بوون، لە دەریای رۆژهەڵات کە دەکەوێتە ناوچەی سانگون لە هەرێمی هوانگهای کەوتوونەتە خوارەوە.
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی کیۆدوی ژاپۆنی رایگەیاندووە، کۆریای باکور مووشەکی بالیستی هەڵداوە و پارچەکانیشی نزیکی وڵاتەکەمان کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، کۆریای باکور سێ مووشەکی بالیستی ئاراستەی دەریای ژاپۆن کردووە، کە پێدەچێت لە ناوچەکانی دەرەوەی سنوورە ئابوورییە تایبەتەکانی ژاپۆن کەوتبنە خوارەوە، ئەمەش وەڵامدانەوەی توندی تۆکیۆی لێکەوتەوە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کۆریای باکور سێ مووشەکی هەڵداوە و 350 کیلۆمەتریان بڕیوە، بەرزییەکەیان بە نزیکەی 50 کیلۆمەتر بووە.
کۆریای باکور دواینجار لە 14ی کانوونی دووەمی 2024دا تاقیکردنەوەی مووشەکی مەودا مامناوەندی ئەنجام داوە .
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









