لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داوای دابەشکردنی مووچەمان کرد”

هەنووکە | فۆتۆ: SNN
SNN-
تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر دابەشکردنی مووچە و کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوکردەوە و دەڵێت:” لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەکێتی داوایکرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم،لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت”
لە روونکردنەوەکەی تیمی وەزاری یەکێتیدا هاتووە کەهەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئێمە قسەیان کرد.. جگە لەوە هەرچییەک وترابێت بە پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێین؛ راست نییە و مەرام و موزایەدەی سیاسی لە پشتە.
روونکردنەوەکەی تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵ و تەسریباتی ناڕاست و نادروست لە سەر بابەتی مووچە زۆر وترا و بڵاوکرایەوە، بۆ راستکردنەوە و گەیاندنی زانیارییەکان بە دروستی و دوور لە موزایدەی سیاسی، مەبەستمان بوو ئەم دوو خاڵە بخەینەڕوو..
یەکەم: لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تیمی وەزاری یەکێتی داوایکرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، چونکە بەرەجەژنانە و خەڵک چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت.
هەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئێمە قسەیان کرد.. جگە لەوە هەرچییەک وترابێت بە پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێین؛ راست نییە و مەرام و موزایەدەی سیاسی لە پشتە.
دووەم: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە حیزب و تیمی حکومەتیشەوە، سیاسەتێکی میانڕەوانەی گرتووەتەبەر لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم و عێراق و هاوسەنگی راگرتووە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد کە بە خوێنی شەهیدانمان بەدەست هاتوون و ئەمانەتە لە ئەستۆی هەموومان، هەرگیز هەوڵی تێکدانی نێو ماڵی لایەنەکانی هەرێم و بەغدای نەداوە لەپێناو پۆستێکی دیاریکراودا. بۆیە ئەوانەی ئەو هەوڵانە دەدەن، بوونەتە باعیسی رێکنەکەوتن و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دواتر خەڵکی کوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە هەڵەیە.
لە کۆتاییدا دەڵێین؛ بەم رەمەزان و بەرەجەژنانە، خۆزگە لەبری بەیاننامە و لێدوان و تەسریباتی ناڕاست، بە هەموومانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەمان بدایە کە زیاد لە ١٠ ساڵە ماف و شایستەی مووچەخۆرانمان دەستەبەر ناکرێت. خەڵکی کوردستان راستە پشووی درێژە بەڵام ناکرێت ئەو پشوودرێژییە لەبەرچاو نەگیرێت و مافەکانیان پەراوێز بخرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









