خوێندکارانی سێ زانکۆی کوردستان بەهۆی خراپی ئابورییەوە بایکۆتیان راگەیاند

زانکۆی هەڵەبجە
SNN
بەهۆی خراپی گوزەرانیان و قەیرانی ئابورییەوە خوێنکارانی زانکی هەڵەبجە و چەرموو و زانکۆی راپەڕین بایکۆتیان راگەیاند، دەڵێن “دۆخەکە بەمجۆرە بێت تاکو دوای جەژن دەوام ناکەین”.
ئەمڕۆ، شەممە 23ی ئازار، دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران بڕیاریانداوە تاوەکو 1ی نیسان بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەگەر بارودۆخی ئابووری بەمجۆرە بەردەوام بێت، تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان بایکۆت بەردەوامدەبێت.
هەرمان كامیل، وتەبێژی نوێنەرانی زانكۆی چەرموو رایگەیاند، لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوڕێ و خوێندكارەكانمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی خوێندن تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان.
هاوکات، لە راپەڕین خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و کەمپسی قەڵادزێ بڕیاری بایکۆتیان داوە و دەڵێن: لەم دۆخەی ئێستادا ناتوانن دەوام بکەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









