“وتەكانی بەناو وتەبێژی حكومەت هەوڵێكە بۆ لەبیربردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی مووچە لەلایەن پارتییەوە”

مووچە و بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بەناو وتەبێژی حكومەت لە بری ئەوەی بهاتایەتە سەر كەناڵەكانی ڕاگەیاندن داوای لێبوردنی لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بكردایە كە زیاد لە دوو هەفتەیە دەستیان بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گرتووە و دابەشی ناكەن، بەڵام هاتووە تۆمەتی بێبەنا دەخاتە پاڵ لایەنێكی سیاسی، بەڵام ئەمە هەولێكە بۆ لەبیربردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی مووچە لەلایەن پارتییەوە.
گەشاو مەحمود، مامۆستا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای زیاتر لە دوو هەفتە كە مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕەوانە كراوە بۆ ئەوەی بدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام بە بڕیارێكی تاكڕەوانەی پارتی دەستبەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە و بەهۆی بوونی گەندەڵی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی و ڕەوانە نەكردنی بۆ بەغدا بووەتە هۆی ئەوەی حكومەتی عێراق گومان لەسەر ڕاستی و دروستی مووچەی فەرمانبەرانی دیكمەش دروست بكات، ئەمەش نابێت چیتر لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمەوە قەبوڵبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چاوەڕوان بووین بەناو وتەبێژی حكومەت لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بهاتایە داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان بكردایە كە بەبێ هۆ دەستیان بەسەر پارەی مووچەدا گرتووە، بەڵام بۆ لەبیربردنەوەی ئەو پرسە هاتووە تۆمەتی بێبەنا دەداتە پاڵ لایەنێكی سیاسی، بەڵام بێگومان هاووڵاتیان زۆر لەوەهۆشیارترن كە بەناو وتەبێژەكەی حكومەت دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەنای بۆ بەرێت.
ئەومامۆستایەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت چین و توێژە جیاوازەكان و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵوێستان هەبێت لەبارەی ئەم بە بارمتەگرتنەی مووچەی لەلایەن پارتییەوە، چونكە ناكرێت قوت و بژێوی هەزاران هاووڵاتی هەرێم لەژێردەستی تاقمێكدا بێت كە بەئارەزووی خۆی یاری پێبكات و بۆمەبەستی سیاسی بەكاری بهێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








