“دواکەوتنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە تەنها بۆ ئەوە بووە لە کاتی خۆیدا مووچە نەدەن”

سۆران عومەر
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی دواکەوتنی کاتی دابەشکردنی مووچەوە رایدەگەیەنێت، هەرچ بیانوویەک و بەهانەیەک هێنراوەیە بۆ ئەوەی ئەم 17 رۆژە مووچە دابەش نەکرێت راست نەبوون، دەڵێت “تەنها دەتانەوێت بە دوو مانگ مووچەیەک بدرێت”.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رایگەیاندووە، بۆچی 17 ڕۆژ مووچەتان دواخست؟ هەرچیتان وت لەماوەی ئەم 17 ڕۆژەدا وەک بەهانە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مانگی دوو هیچی وانەبوو، تەنها دەتانەوێت بە دوو مانگ مووچەیەک بدرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە 8ی ئازارەوە لیستی مووچەتان ناردووە بۆ بەغدا کە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بووە، وەزارەتی دارایی عێراق هەینی و شەمە دەوامی کرد و لە یەکشەممە واتە 11ی ئازار، بڕی 608 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام دابەشتان نەکرد.
یەکەم: دابەشکردنی ئەو پارەی بۆ مووچە هاتووە بەشی مووچە ناکات، داهاتی ناوخۆ بەش ناکات.
دووەم: پارەی هێزی سەربازی و ئەمنی نەیەت ئەو پارە وەرناگرین و دابەشی ناکەین، ئەمە جیاکاری و ناکۆکی ئەخاتە نێوان خەڵکی کوردستان.
سێیەم: ئەم جۆرە لە مووچە پێدانە قبوڵ ناکەین و ئەوەی پشتیوانی عێراق دەکات لەم بابەتەدا خائینە.
سۆران عومەر دەڵێت “بەڵام نە پارەی سەربازی هات و نە ئەوانەی وتتان وابوو، تەنها ویستتان مووچە لەکاتی خۆیدا نەدەن، ئەگەر نا، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم (نەوتی و نانەوتی) لە 600 ملیار دینار زیاترە.
روونیکردەوە، “چوارشەممەی رابردوو لە پەرلەمان لە وەزیری دارایی “تەیف سامیم” پرسی مووچەی سەربازی هەرێم کەی دەنێرن؟ وتی هەرێم لیستی نەناردووە چی بۆ بنێرم؟ یانی چی سوپا و حەشد و هەواڵگری عێراق لیست ئەنێرێ هەرێم ناینێرێ؟”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە 27ی ئازار ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی پرسی مووچە و چەند پرسێکی ترەوە کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەخۆران و دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و ناردنی لیستی ناوی مووچە خۆران بۆ بەغدا تاکو مووچەی مانگی ئازاریش دابەشبکەن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیس ئەم کارانەی بەمژدەی خۆش ناوبرد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








