“وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 608 ملیار دینارەكەی بەغدای وەرگرت و یەك شەممە مووچەدابەشدەكرێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرچاوەیەک لە وەزارتی دارایی هەرێم رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەو بڕی 608 ملیار دینارەی وەرگرت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات نێردرابوو، بەرپرسێكی وەزارتی دارایش دەڵێت ڕۆژی یەك شەممە مووچە دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئازار، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سەردانی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراقییان كردووە و بڕی ئەو 608 ملیار دینارەی كە وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانەیان كردبوو خستیانە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ مانگی شوبات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ پێدەچێت لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت ئەگەریش فریانەكەون ئەوا ڕۆژی شەممە لیستە بڵاودەكرێتەوە و ڕۆژی یەك شەممە 31/3/2024 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستی دەبێت كە مووچە وەردەگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە خێرایی بەڕێوەناچێت، بەڵكوو بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت، تا پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێن و هیچ ئەگەرێكیش نییە لەم مانگەدا مووچەی مانگی ئازار ڕەوانە بكرێت.
هاوکات، رۆژی چوارشەممەی رابردوو 27ی ئازار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و تیایدا بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات درا، لەگەڵ ئەوەشدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بڵاودەکرێتەوە و هەر ئەمڕۆس لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار بە پلەبەرزکردنەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









