ئەوەی لەبارەی مووچەی مانگی سێ دەوترێت بەوجۆرە نییە و داوادەكرێت دەستبەمووچەی مانگی دووەوە بگرن

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرچەندە سەرۆكی حكومەت وەك موژدەیەك باسی لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی سێ دەكرد لەدوای دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو، بەڵام تائیستا هیچ بەرەوپێشچوونێك لەنێوان وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم نەهاتووەتە پێش بۆئەوەی لەم مانگەدا یاخود دوای جەژن بە ئاسانی مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت، دەڵێت “دەستبەمووچەی مانگی دووەوە بگرن.”
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی دارایی عێراق دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق و خودی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی، نەهاتوونەتە ژێرباری ئەوەی بە ئاسانی و بەبێ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران پارەی مانگی( ئازار) سێی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكەن، چونكە وەزیری دارایی عێراق ئامادەنیین خۆی بخاتە ژێر بەرپرسیارێتی كاركردن بەپێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، كە بەڕوونی بڕیاری ئەوەی داوە مووچەی مانگی سێ لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە دابەشبكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی كردووە و وەك موژدەیەك بە فەرمانبەرانی ڕاگەیاندووە ئەوەیە كە بەزارەكی سەرۆكی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن گرفتی مووچەی مانگی سێ چارەسەر بكەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر ئەوەی ناتوانێت پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگا بڕیاری خەرجكردنی پارە بدات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەنەكراوە و ڕەوانەی بەغداش نەكراوە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ ئەوەی لەدوای مووچەی مانگی شوبات مووچەی مانگی ئازار دابەشبكرێت، بەڵكوو بەپێچەوانەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دوادەكەوێت بۆیە پێویستە مووچەخۆران دەستبە مووچەی مانگی شوباتەوە بگرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









