سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی لە هەواڵی بەپەلەوەكرد بە پێدانی موژدە بە فەرمانبەران

0
346

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەگەرچی ماوەی دوو هەفتەبوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 608 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكردبوو، بەڵام بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچە ڕاگیرابوو تا ئەوەی فشارەكان زیادیانكردوو بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشبكرێت، مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ئاماژە بەوەدەكەن سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی لە هەواڵی بە پەلەوەكرد بە پێدانی موژدە بە فەرمانبەران.

ئاری بەكر، یەكێك لە مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم خراپترین كابینەبوو لە ئیدارەكانی هەرێمی كوردستان و خراپتركردنی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران، هەر لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا بوو پێدانی مووچە كرا بە هەواڵی بەپەلە و دوو ڕۆژپێش ئێستا هەر سەرۆكی ئەم كابینەیەبوو پێدانی مووچە كە مافێكی سەرەتایی فەرمانبەرانە كردە موژدە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەیە درێژەی هەبێت شتی سەیرتر دەبینین و دوور نییە هەر ئەم سەرۆكی حكومەتە پێدانی مووچە بكاتە موعجیزەیەكی گەورە و بەهاووڵاتیان و فەرمانبەران بڵێت چاوەڕێبن لەم هەفتەیەدا موعجیزەیەك ڕوودەدات، دواتر دەزانین دابەشكردنی مووچەیە.

ئەو مامۆستایە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەوەتێناگەیەن بۆچی سەرۆكی حكومەت هێندە ئارەزوو دەكەن فەرمانبەران و مامۆستایان لەچاوەڕوانی مووچەكانیاندا بن، لەكاتێكدا هەرخۆیان پێشتر گلەیی ئەوەیان دەكرد حكومەتی عێراق پارە نانێرێت، ئێستا حكومەتی عێراق پارە دەنێرێت ئەمان دەستیبەسەردا دەگرن و دابەشی ناكەن، هەر ئەم جۆرە بیركردنەوەیەش بوو كە بووەهۆی ئەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەم ئاقارەی ئێستا بڕوات و خوێندكاران زیانێکی زۆر بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this