“هیچ رێككه‌وتنێكى فه‌رمى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه بۆ به‌كارهێنانى (هه‌ژمارى من) بۆ دابه‌شكردنى مووچه”

ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ به‌كارهێنانى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) بۆ دابه‌شكردنى مووچه، ده‌شڵێت: “ناردنى پاره‌ى مووچه به‌پێى لیست به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئازار، د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ده‌نگۆى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر به‌كارهێنانى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) له پرۆسه‌ى به‌نیشتیمانیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمدا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه به SNNى راگه‌یاند، “تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێكى فه‌رمى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه نییه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار چۆن ده‌بێت؟ له‌كاتێكدا كه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا هه‌ژمارى بانكیان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌پشتبەستن بە روونکردنەوەی دادگای باڵاى فیدڕاڵی، ناردنى مووچەی مانگی ئازار و مانگەکانی داهاتوو تا تەواوکردنی پرۆسەی به‌نیشتیمانیكردنى مووچه به‌شێوه‌ى کاش و بەپێی لیستى مووچه بەردەوام ده‌بێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات ده‌كه‌ن، لیستى مووچه‌ى مانگى ئازاریش روانه‌ى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى مووچه بێت”.
هاوكات، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ رایگه‌یاند، “لیستی مووچە رۆژی پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت و هەمان رۆژ لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلە بەرزکردنەوەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت، سەرجەم پلە وەزیفییەکانی فەرمانبەران گۆڕانکارییان تیادا دەکرێت و بە پلە بەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت”، به‌ڵام تاوه‌كو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه لیستى مووچه رانه‌گه‌نراوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









