“عێراق تووشى قه‌یرانى دارایی نابێت و مووچه‌ى مووچه‌خۆره‌كانى گه‌ره‌نتى كراوه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له ساڵى 2024دا گه‌ره‌نتى كراوه، ده‌شڵێت: “لیژنه‌كه‌مان چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى خشته‌ى بودجه‌ى ساڵى 2024ه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئازار، عه‌توان عه‌توانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى خشته‌ى بودجه‌ى ساڵى 2024ى عێراق رایگه‌یاند، “له‌چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى خشته‌ى بودجه‌داین بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه عێراق تووشى قه‌یرانى دارایی ببێت و نه‌توانێت مووچه‌ى مووچه‌خۆره‌كانى بدات؟ عه‌توان عه‌توانى وتى: “نه‌خێر، هیچ قه‌یرانێكى دارایی له عێراقدا نییه، مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێو بودجه‌دا ده‌سته‌به‌ر (گه‌ره‌نتى) كراوه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “قه‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2024ى عێراق 228 ترلیۆن دیناره”.
په‌یوه‌ست به یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، محه‌مه‌د ته‌میم، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق رۆژى چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه میواندارى كرا، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى كورتهێنانى بودجه كه قه‌باره‌كه‌ى ده‌گاته 80 ترلیۆن دینار.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









