نامه‌ى چه‌ند كۆنگرێسمه‌نێك ئاشكرایده‌كات، بایدن ره‌تیكردووه‌ته‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ببینێت

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
هه‌شت سیناتۆر و كۆنگرێسمانى ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌ڵێن: “تۆ ره‌تتكردووه‌ته‌وه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببینیت، پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقیش نه‌بینیت”.
له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، بڕیاره رۆژى 15ى نیسان، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات و له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆبێته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 29ى ئازار، سیناتۆر تۆم كۆتن، سیناتۆر تێد به‌د، سیناتۆر بیڵ هاگێرتى، سیناتۆر ریچ سكۆت، كۆنگرێسمه‌ن جه‌ى گلزى، كۆنگرێسمه‌ن فرێنچ هیڵس، كۆنگرێسمه‌ن میكایڵ تێرنه‌ر و كۆنگرێسمه‌ن میكایڵ واڵتز، نامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئاراسته‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى، “سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاره 15ى نیسان به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه” به‌بیانووى ئه‌وه‌ى، “حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى له‌ژێر كاریگه‌ریی ئێراندایه”.
له به‌شێكى نامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه، “جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى مانگى رابردووى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمدا بۆ ئه‌مریكا ئاماده نه‌بووه بیبینێت و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات”.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كراوه و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “پێویسته سه‌رۆكى ئه‌مریكا به زووترین كات هه‌وڵه‌كانى چڕبكاته‌وه به ئاراسته‌ى پشتیوانیكردنى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









