“نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە مانای پلە بەرزکردنەوە نایەت”

فەرمانبەر
SNN-
ئەندامێكی لیژنەی وردبینی مووچە کە بەڕێوەبەری گشتییە لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پلەبەرزكردنەوە تەنها بۆ ئەوەیە بزانێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەند پارەی دەوێت، دەشڵێت:”پێمخۆشە بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ببێتە مژدەی جەژنانە، بەڵام بەڕاستی من واینابینم”.
د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی وردبینی لیستی مووچە بۆ بەغدا بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕایگەیاند، ئێمەش وەک خەڵک نووسراوەکەی وەزیری داراییمان لە درەنگانی شەو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بینی و پێشتر ئاگادار نەبووین، کورد دەڵێ ئەو هەویرە ئاوی زۆری دەوێت، بەڵام من پێم وایە ئەم بابەتە (پلەبەرزکردنەوە) ئاوێکی ئێجگار زۆری دەوێت، واتا ئەوە نییە ئێمە بەشەو و ڕۆژێک یا مانگێک بتوانین پلەبەرزکردنەوە لە کوردستاندا وەک خۆی لێبکەینەوە، ئەگەر سەیری نووسراوەکەی وەزیری دارایی بکەین لەکۆتایدا نووسراوە بۆ کاری پێویست، نەنووسراوە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران”.
راشیگەیاندووە، پێمخۆشە بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ببێتە مژدەی جەژنانە، بەڵام بەڕاستی من واینابینم، کە ئێستا خەڵک پێی وایە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، نەخێر من پێم وایە ئەوەندە ئاسان نییە، بەبۆچونی من ئەوە تەنها بۆئەوەیە وەزارەتی دارایی بزانێ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەندی پارە دەوێت، بەبڕوای من ڕەنگە ١٠٠ملیاری بوێت.
بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:” حکومەتی هەرێم ڕاستە سەرەڕای کەموکوڕی و تێبینی کە خۆمان لەسەریمان هەیە، بەڵام بەڕاستی غەدری لێکراوە لەساڵی ٢٠١٤وە کە بودجەی بڕدراوە نازانم پاساوی بڕینی ئەو بودجەیە چی بوو، هەموو ئەوانەش ڕاوەستانی پلەبەرزکردنەوەیە شوێنەواری ئەو بودجە بڕینەیەی حکومەتی عێراقی بوو، ئەگەر هەڵەش بووبێ”.
دەرنگانی شەوی 24ی ئازاری 2024، نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە کە تێیدا داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد کە لیستی مووچەی مانگی 3 بە پلەبەرکردنەوە ئامادە بکەن، بێ ئەوەی لە نووسراوەکەدا هیچ زانیارییەکی دیکەی تێدابێت.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









