
پارەی عێراقی
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵەپەڕی شەفافیەت کە داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بۆ زیاتر لە نیوە کەمیکردووە.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئازار،م ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لە 23ی ئازار تاوەکو 29ی ئازار، بڕی داهات چوار ملیار و 53 ملیۆن و 513 ھەزار و 787 دینار بووە.
هاوکات، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی چوار ملیار و 47 ملیۆن و 97 هەزار و 33 دینار بەشێوەی نەختینە بووە و شەش ملیۆن و 416 هەزار و 457 دیناری بەشێوەی چەک بووە.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشوو بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە بە جۆرێک لە 16 تاوەکو 24ی ئازار بڕی داهات هەشت ملیار و 909 ملیۆن 571 هەزار و 232 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 15ی کانونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان راگەیەندرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








