
موقتەدا سەدر
SNN
ماڵپەڕی “بغداد الیوم” نزیک لە رەوتى سەدر، بەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەسەر راسپاردە و رێنماییەکانى سەدر، فراکسیۆنى رەوتى سەدر بۆ یەکەمجار لە دواى دەستلەکارکێشانەوەى لە ئەنجوومەنى نوێنەران، لە نوسینگەى محەمەد سەدر لە نەجەف، ئامادەى کۆبوونەوەیەکى فراوان بووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە جومگەکانى رەوتى سەدر.
بەگوێرەى زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لە بارەى پێکهێنانى لیژنە بۆ پەیوەندیکردن بە پێگەى جەماوەریى رەوتەکە، دواى ژمارەیەک راسپاردە و رێنمایی موقتەدا سەدر دێت بۆ دامەزراوە ئەمنى و سیاسى و ئابوورییەکانى رەوتەکەى و بە ئاماژەیەک لێکدەدرێتەوە بۆ نزیکى گەڕانەوەى بۆ پرۆسەى سیاسى.
دواى هەڵبژاردنى 10ى تشرینى یەکەمى 2021، ناکۆکى توند لە نێوان رەوتى سەدر، براوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکە و چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان، لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێ، سەریهەڵداو گفتوگۆکان بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیران گەیشتنە بنەست، سەرئەنجام لە رۆژى 12ى حوزەیرانى 2022، پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى رەوتى سەدر کە لە 73 پەرلەمانتار پێکهاتبوون، لەسەر داواى موقتەدا سەدر، دەستلەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵیان پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران کرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









