دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک دژی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
سبەی یەکشەممە دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە، لە دانیشتنەکەی ئەمجارەدا دوو دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی تێدایە، یەکێک لە سکاڵاکان لەلایەن وەزیری کۆچ و کۆچبەرانەوە دژی مەسرور بازری تۆمارکراوە.
وابڕیارە سبەی یەكشەممە 31ی ئازار، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر دوو دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە، داوای یەكەم لەلایەن نەهرۆ مەحمود، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا تۆماریکردووە، لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، کە تیایدا نرخی یەک لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم جارێک بە 500 دینار و جارێکیش بە 250 دینار دیاریكراوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە داوای کارکردنی بە دەستوور کردووە، کە یەکسانی لەنێوان هاووڵاتیانی عێراقی چەسپاندووە بەو پێیەش نرخی لیترێک نەوت کە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بە 150 دینارە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمیش بەو نرخەبێت.
هاوکات، سکاڵای دووەم وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە و تایبەتە بە پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کامپەکانی هەرێمەوە بۆ شارەکانی عێراق تاوەکو 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









