
SNN
بەهۆی ئەوەی باڵیۆزی ئێران لە ئازەربایجان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنێکی پەیامنێردا کرد، لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
دوای ئەوەی ڤیدیۆی چاوپێکەوتنی عەباس مووسەوی، باڵێۆزی ئێران لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەگەڵ ژنێکی پەیامنێر بڵاوکرایەوە کە حیجابی ئیسلامیی نەبوو “باڵاپۆش نەبووە”، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئەو باڵیۆزە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 28ی ئازار، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە نووسی، “دەبێت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناو باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیاندا ئەخلاقی ئێرانی ئیسلامیی ڕەچاو بکەن”.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو خانمە پەیامنێرە نەک هەر حیجابی ئیسلامی، بگرە ئەو جۆرە جلوبەرگەیشی لەبەر نەکردووە کە خانمان لەو وڵاتانەی حیجاب بەپێی یاسا زۆرەملێ نییە، لەبەری دەکەن.

ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









