ئەمڕۆ كۆتا وادەیە بۆ لایەنە سیاسییەكان و زۆرترین بەربژێری سەربەخۆ ناویان تۆماركردووە

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو وادەیەی كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردووە، ئەمڕۆ كۆتاوادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانییە سیاسیەكان بۆ بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات تا ئەمڕۆش ژمارەی بەربژێرە سەربەخۆكان كە خۆیان تۆماركردووە زیاترن لە ژمارەی هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ كۆتایی بەو وادەیە دێت كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاریكراوە بۆ تۆماركردنی ناوی بەربژێری هێزو و لایەنە سیاسییەكان، بەگوێرەی وادەكە تا كاتژمێر دووی پاش نیوەڕی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەرێك هەیە وادەكە تا چەند كاتژمێرێكی دیكەش درێژبكریتەوە بەڵام دیار نییە بۆ چەند ڕۆژیكی درێژ دەكرێتەوە یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا تۆماركراوە زۆرترین كاندیدە سەربەخۆكانن كە خۆیان تۆماركردووە و مەرجەكانیان تیادا بووە، كە ژمارەیان دەگاتە 53 بەربژێری سەر بەخۆ، لەو ژمارەیەش زۆرترین بەربژێری سەربەخۆ لە سلێمانی تۆماركراوە كە 21 بەربژێرە پاشان لە هەولێریش 17 بەربژێر و لە پارێزگای دهۆكیش 15 بەربژێری سەربەخۆ ناویان تۆماركردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN تا ئێستا ژمارەی بەربژێرە سەربەخۆكان زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانیانەی كە خۆیان تۆماركردووە، چونكە تا ئەمڕۆ تەنها دوو هاوپەیمانی كە یەكێكیان لە سلێمانی و ئەوی دیكەیان لەهەولێر تۆماركراون، هاوكات چوار پارتی سیاسیش ناوی بەربژێرەكانیان ڕادەستكردووە بەڵام هێشتا زۆرێك لە هێزو و لایەنە سیاسیەكان ماون بۆ ئەوەی ناوی بەربژێرەكانیان ڕادەستی لقەكانی كۆمیسیۆن بكەن لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك.
هاوکات، سەبارەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو سەرچاوەیە پێی راگەیاندین، تاکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لە هیچ لقێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە، ناوی بەربژێرەکانیان رادەستی کۆمیسیۆن نەکردووە.
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









