“مەترسیدارە کەسێک بیەوێت بەناوی ئاینی ئیسلامەوە سۆزی هاووڵاتیان رابکێشێت”

0
448

SNN-عەلی حەمە سەعید

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات كارێكی زۆرمەترسیدارە كە كەسیک بیەوێت بەناوی ئاینی ئیسلامەوە سۆزی هاووڵاتیان بۆ خۆی ڕابكێشێت لەكاتێكدا بۆخۆی قەرزداری هاووڵاتیان بێت و بچێت لەسەر ئەو پارەی قەرزە خێرو چاكە بكات، بەڵام ئەگەر ئەو كەسە بتوانێت هاووڵاتیان بەلارێدا ببات، بێگومان ناتوانێت خوای گەورە بەلارێدا ببات.

مەلا عەتا محەمەد پێنجوێنی، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەو بنەما گرنگانەی كە ئاینی ئیسلام جەختی لەسەر دەكاتەوە بریتییە لە باتی دانەوەی هەر قەرزێك كە لای هاووڵاتیان بێت، چونكە هەر كەسێك پارەی لەقەرز لە كەسیكی دیكە وەرگرت و نیازی ئەوەبێت كە ئەو قەرزە نەگەڕێتەوە بۆخاوەنەكەی ئەوا ئەو سەرمایە و پارەیەی دەستی دەكەوێت تێكەڵ بە حەرام دەبێت، هاوكات بەگوێرەی فەرموودەی پێغەمەبەر( د.خ) هەر كەسێك مافی كەسیكی دیكەی لابێت و ئەو مافەی بۆ نەگەڕێنێتەوە نوێژی مردووی لەسەر ناكرێت تا قەرزەكە نەگەڕینێتەوە بۆ خاوەنەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دیاردەیەكی سەریهەڵداوە كە كەسانێكی بازرگان و سەرمایەدار قەرزی هاووڵاتیانیان لایە ئامادە نییە قەرزەكە بۆ خاوەنەكانیان بگێرێتەوە دێت لەملاوە خۆی بە ئەنجامدانی ئیفتار یان هەر كارێكی دیكەی خێرییەوە سەرقاڵ دەكات، تەنانەت نكۆڵی لە بوونی قەرزی ئەو كەسانەش دەكات كە پێشتر پارەیان پێداوە، بۆیە ئەمە زۆر مەترسیدارە و ئەگەر ئەو كەسە بتوانێت هاووڵاتیان بەلارێدا بەرێت بەو كارە چاكانەی كە دەیكات بێگومان ناتوانێت خوای گەورە بخەڵەتێنێت و بەلارێیدا بەرێت.

جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی ئاینی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، مەترسی ئەم بابەتە لەوەدایە كە ئەو كەسەی قەرزی هاووڵاتیانی لایەو قەرزەكانیان بۆناگەڕێنێتەوە دەچێت بەو پارە قەرزە مزگەوت دروستدەكات یان كاری چاكەی پێدەكات و ئیفتار بۆ ڕۆژووەوانان دەكاتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا لە قورئانی پیرۆزدا درێژترین ئایەتی قورئان لەسورتەی (بەقەرە) لەسەر بابتەی قەرز هاتووەتە خوارەوە و زۆر جەختی لەسەر كراوەتەوە، بەڵام بەداخەوە كەسانێك هاتوون وەك كوردەوای دەڵێت” قەرز كوێرین” لەكاتێكدا ئەو كەسانەی بۆ مەرامی تایبەتی خێرو چاكە دەكەن واباشترە قەرزەكانیان بدەنەوە بەخاوەنەكانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this