
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژە دەستكراوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لە دوینێوە مووچەی مانگی سێی لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و هاوكات لیستی مووچەكانیشیان ڕەوانەی بانكەكان كراوە تەنها ماوەتەوە بڕیاری خەرجكردنی بدرێت و ئەگەری زۆرە پێش جەژن دابەشبكرێت، زانیاریش لەسەر مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە رۆژی شەممەوە بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئازار(سێ)ی و پێشمەرگەكانی لیوا هاوبەشەكان تەرخانكراوە و هاوكات هەر دوێنێش لیستی مووچەكانیان ڕەوانەی بانكەكان كراوە بۆ ئەوەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی بەڵام تەنها پێویستی بە فەرمانێكی وەزارەتی دارایی هەرێمە بۆ ئەوەی مووچەی ئەو پێشمەرگانە دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەگەریكی زۆرەوە تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشكان دابەشدەكرێت، چونكە بەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ مووچەی ئەو پێشمەرگانە تەرخاندەكرێت هیچ گرفتێكی نەبوونی پارە لە ئارادا نییە و تەنها چاوەرێدەكرێت كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بێت پاشان مووچەی لیوا هاوبەشكان بۆ مانگی سێ دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم تا پێش هاتنی جەژن دابەشناكرێت و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ ئەوەی لەدوای جەژنیش دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە، چونكە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ قسەیەك لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران نەكراوە بە شێوەی كاش، بەڵكوو ئەوەی وتراوە تەنها باس لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كراوە بە ناردنی پارە لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە كە تائێستا ئەو كارەش نەكراوە بۆ فەرمانبەران.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









