
ئەردۆغان
SNN
لە هەڵبژاردنەکەی دوێنێی تورکیادا، سەرۆکی ئێستای تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان شکستی هێنا، لەبارەی شکستەکەیەوە رایگەیاند، لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوەچوو، لە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەردۆغان رایگەیاند ، دەنگی پێویستیان نەهێناوە، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسان سەبارەت بە شکستەکەی وتوویەتی “لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و کەموکوریییەکانمان چارەسەر دەکەین”.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئەنجامەی خوازیاری بووین و ئومێدمان دەکرد بەدەستیبهێنین لە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەدەستمان نەهێنا، ئەمە بۆ ئێمە نابێتە خاڵی کۆتایی بەڵکو دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و هەنگاوی جددیتر دەنێین.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، بێڕێزی بە بڕیاری گەلەکەمان ناکەین و نکوڵی لە ئەنجامەکان ناکەین، و خۆمان بەدووردەگرین لە ئینکاریکردن لەگەڵ گەل، بە وردی و بابەتیانە کار لەسەر ئەو پەیامە دەکەین کە گەل لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دای و هەنگاوی پێویست لەبارەیەوە دەگرینەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 31ی ئازاری 2024 لە تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەچوو، لە کۆی 97.5٪ـی دەنگی جیاکراوە، ئەنجامەکان بەمجۆرە بوو، ئاک پارتی 506 شارەوانی، جەهەپە 418 شارەوانی، مەهەپە 183 شارەوانی، دەم پارتی 81 شارەوانی، پارتی رەفا 60 شارەوانی و ئیی پارتی 30 شارەوانیی بەدەستهێناوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









