
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئازار لەنێوان 13 هەزار بۆ 14 هەزار دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبارەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئازار رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (13.000) بۆ (14.000) دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەکردووە،هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (15.500 بۆ 17.000 ) دینارە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (19:500) دینارە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان روونیکردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە دووشەممە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن، رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
هاوکات، دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.
لەلایەکی ترەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خوله‌ك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خوله‌ك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









