وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی ئازار دووجۆر لیستی مووچەی ئاراستەی بەغدا كردووە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك لیستێكیان هاوشێوەی مانگی ڕابردوو ناردووە و لیستكەی دیكەشیان بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاراستەی بەغدای كردووە، هاوكات وەزیری دارایی عێراقیش هەڵوێستی خۆی لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا چەند جارێك لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا كرا، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لیستەكانی ڕەتدەكردەوە و چەند داواكارییەكی دیکەی بۆ زیاد دەكرد، بەڵام بۆ مانگی ئازار وەزارەتی دارایی هەرێم دووجۆر لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، لیستی یەكەم هاوشێوەی ئەو لیستەیە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات ئاراستەی بەغدا كراوە و لیستی دووەمیش هەمان لیستە بەڵام بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی ئازاریش وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی ناوی فەرمانبەران و ئەفسەرانی سەربازی و ئەمنی تەنها بە كۆد ناردووە و هیچ وردەكارییەكی لیستەكەی ئاراستەی بەغدا نەكردووە وەك ئەوەی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئاراستەی بەغدای كردبوو، بەڵام دیار نییە بۆ مانگی ئازاریش وەزارەتی دارایی عێراق ڕازی دەبێت بە كۆد پارە بنێرێت یاخود نا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هیچ ئاماژەیەك نییە كە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەند ببێت بە ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار، چونكە چەندین جار بەڕوونی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئامادەنییە بڕیارێك دەربكات كە پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت”، چونكە لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی ئەوەهاتووە كە بۆ مووچەی مانگی ئازار دەبێت بەشێوەی كارتی بانكی بانكە فیدراڵییەكان پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت، ڕوونكردنەوەكەی دادگای فیدراڵیش بەنوسراوی فەرمی نەگەیشتووەتە دەست وەزیری دارایی عێراق كە ئاماژەی بەوەكردبوو تا ئەوكاتەی كارتی بانكی دروستدەكرێت بەشێوەی كاش پارە ڕەوانە بكرێت.
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار ئەوەخراوەتە ڕوو، بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم تا پێش هاتنی جەژن دابەشناكرێت و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ ئەوەی لەدوای جەژنیش دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە، چونكە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ قسەیەك لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران نەكراوە بە شێوەی كاش، بەڵكوو ئەوەی وتراوە تەنها باس لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كراوە بە ناردنی پارە لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە كە تائێستا ئەو كارەش نەكراوە بۆ فەرمانبەران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








