جەمال کۆچەر”ئەمساڵ کورتهێنانی بودجە لە عێراق دەگاتە 84 ترلیۆن”

جەمال کۆچەر
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای دەکات کە کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا 20 ترلیۆن دینار زیاترە.
ئەمڕۆ دووشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ دەگاتە 228 ترلیۆن دینار و کورتهێنانیش بە 84 ترلیۆن دینار مەزەندە کراوە.
ئاماژەشیدا بەوەی نزیکەی نیوەی بودجەکە بۆ مووچە دەڕوات و ڕایگەیاند، بە پێی لێدوانی وەزیری پلاندانان، 102 ترلیۆن دیناری بودجەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت، ئەوەش بڕێکی زۆر گەورەیە.
جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی ڕابردوو کورتهێنانی بودجە 64 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەمساڵدا کورتهێنانەکە 20 ترلیۆن دینار زیادی کردووە.
سەرباری جەختکردنەوەی لایەنەکان لە هەموارکردنی یاسای سێ ساڵییەکەی بودجە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق بودجە هەموارکراوەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکردووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









