
ئامێری هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دواجار ئەو وادەیە كۆتایی هات كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردبوو بۆ ڕادەستكردنی ناوی بەربژیری هێز و لایەنە سیاسییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ناوی هیچ بەربژێریكی ئاراستەی كۆمیسیۆن نەكرد، بەرپرسیكی كۆمیشیۆنیش ئاماژە بەوەدەكات ڕێز لە بۆچوونی هەرحزبێك دەگرین بە بەشداری یان بەشدارینەكردنی لەهەڵبژاردن، بەڵام لەبەرخاتری حزبێك ناتوانرێت هەڵبژاردن نەكرێت”.
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNراگەیاند: “ئێمە بەرنامەی پلانی تایبەت بەخۆمان كارەكانمان ڕادەپەڕێنین و چاوەڕیی ئەوەناكەین كە لەلایەن هێزێكی سیاسییەوە فەرمانمان پێبكریت بە ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی هەركارێك، ئەوەی تا ئێستا ڕوونە ئەوەیە كە كاروبارەكانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆی كە 10-6-2024 بەڕێوەبچێت و هەفتەی داهاتووش قۆناغێكی نوێ لە كارەكانمان ئەنجام دەدەین كە بریتیە لە تیروپشك بۆ ژمارەی بەربژێرو لایەنە سیاسییەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە رێز لە بیروبۆچوونی هەر بەربژیرو لایەنێكی سیاسی دەگرین كە بەشداری هەڵبژاردن بكات یاخود بكشێتەوە، چونكە ئەوە پرسیكی تایبەت بە ئەو بەربژێرە یاخود ئەو لایەنە سیاسییە و هیچ كارناكە سەركارەكانی ئیمە، چونكە ناكرێت لەبەر ئەوەی حزبێكی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن ناكات ئێمەش كارەکانمان ڕابگرین و بڵێن هەڵبژاردن ناكرێت.”
بەرپرسەكەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم كۆمیسیۆنەی كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكەین هەمان ئەو كۆمیسیۆنەین كە بەر لە چەند مانگێك سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانمان كردوو هیچ لایەنێك رەخنەی لەكارەكانمان نەگرتووە، چونكە ئێمە بەشێوەیەكی پیشەییانە و سەربەخۆیانە كارەكانمان دەكەین و هیچ لایەنیك ناتوانێت راستەمان بكات لەبەرژەوندی خۆی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









