
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆنسولگەری وڵاتەکەی لە دیمەش هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئۆباڵی کاردانەوەکان بەرامبەر بەو هێرشە دەخاتە ئەستۆی تەلئەبیب.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە یەکی نیسان بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی ئەو هێرشە سەرکۆنە بکەن، وتیشی: ئۆباڵی هەرجۆرە کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشە لە ئەستۆی تەلئەبیبە.
لای خۆیەوە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مافی وڵامدانەوەی ئەو هێرشە بۆ وڵاتەکەی پارێزراوە و لەئێستادا پرسی چۆنێتی وڵامدانەوەکە تاوتوێ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسداران راگەیاند، لە هێرشەکەدا دوو راوێژکاری سەربازی و پێنج ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.
ئەگەرچی لەماوەی زیاتر لە دە ساڵی رابردوودا ئیسرائیل چەندین جار هێزەکانی ئێران لە سوریای کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەمە یەکەم جارە ناوەندێکی دیپلۆماتیک بکاتە ئامانج و ئەمەش بە پێشهاتێکی نوێ لە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت لە دوای دەستپێکردنی شەڕ غەززە.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، وەک ئامادەباشییەک بەرامبەر کاردانەوەی چاوەڕوانکراوی ئێران، باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەیان لە سەرتاسەری جیهان رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر .
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









