سەرباری هەڵگرتنی 50٪ی باجی هاوردەی ئاژەڵ، هێشتا نرخی گۆشت بەرزە

قهسابخانهیهك لهنێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای ئەوەی لە 27ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا كە بەڕێژەی لە%50 باج لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵ و گۆشت لەدەرەوە هەڵبگرێت ئەوەش بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت لەبازاڕەكان، بەڵام بەوتەی گۆشتفرشان ئەو بڕیارە هێشتا كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر نرخەكان نەبووە و كیلۆیك گۆشتی سور لە دەوروبەری 22 هەزار دیناردایە.
ئاكام سەردار، گۆشتفرۆش لە بازاڕی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی گۆشتی سوری هێشتا هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە و كیلۆیك گۆشتی بەرز لە سەروو 23 هەزار و كیلۆیەك گۆشتی مەڕو بزن و ئاژەڵی گەورە لە 22 هەزار دیناردایە، ئەمەش نرخێكی بەرزە و لەتوانای زۆركەسدا نییە بەو نرخە بەرز گۆشت بكرێت بە ناچاری پەنا بۆ كڕینی مریشگ دەبەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری لابردنی 50% باجی هاوردەی گۆشتی سور كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی نەبووە، چونكە نرخی ئاژەڵی زیندوو بەراورد بە پێش بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و هەروەك خۆی ماوەتەوە ئەوەش وایكردووە نرخی گۆشت هەر لەبەرزیدا بمێنێتەوە.
ئەو گۆشتفرۆشەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی نرخی ئاژەڵی زیندوو گرانە و هاووڵاتیانیش زۆر گۆشت ناكڕن بۆیە ئێمەش ناتوانین زۆر ئاژەڵ بكرین ڕۆژانە سەری ببڕین، بەڵكوو بە دوو ڕۆژ جارێك سەرێك ئاژەڵی بچوك سەردەبڕین لەكاتێكدا پێشتر ڕۆژانە زیاد لە سەرێك ئاژەڵمان سەردەبڕی و گۆشتەكەشی ساغ دەبوویەوە، بۆیە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ نەهاتوە و بڕیارەكانی حكومەت هیچ كاریگەری نەبووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








