دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

SNN-
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەسەر سكاڵای مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە پێدانی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، سبەینێ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024، دادگاکە لەسەر سكاڵای مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لە دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەربارەی ناردنی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە کۆدەبێتەوە.
مستەفا سەنەد لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتی عێراقە.
ئەوە لەکاتێکدا حکومەتی عێراق پێشتر بۆ چەند مانگێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕی 618 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









