
SNN
حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەنزینی ئاسایی (نۆرماڵ) کە نرخى هەر لیترێکى 450 دینارە، 82%ـى کۆی بەکارهێنانی رۆژانە پێکدەهێنێت، ئەوەی بەردەستە لەلایەن پاڵاوگەی نیشتمانییهوه بەرهەمدەهێنرێت، لەگەڵ زیادکردنی بڕی هاوردەکراوی تێکەڵکراو لەگەڵیدا.
دەشڵێت، ساڵی رابردوو رۆژانە 14 بۆ 15 ملیۆن لیتر بەنزینیان هاوردەکردووە، تێچووی لیترێکیش لەم جۆرە بەنزینە نزیکەى هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا 800 بۆ 850 دینارە، ئەمساڵ بەرهەمى پاڵاوگەی کەربەلا بەکاردەهێنرێت و تەنیا نیوەى ئەو بڕەى ساڵى رابردوو هاوردە دەکرێت، عێراق هێشتا پاڵپشتی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات، بەڵام ئێستا پاڵپشتییەکە بۆ شۆفێری تەکسی دەبێت لە رێگەی بەنزینی ئاساییەوە، کە بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێک دەفرۆشرێت.
روونیشیکردووەتەوە، “80%ـى بڕی بەنزینی موحهسهن لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێت و کۆی بەکارهێنانی دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیۆن، لە لوتکەی بەکارهێنانیشدا لە وەرزی هاویندا دەگاتە پێنج ملیۆن لیتر، بەنزینی سوپەریش بەتەواویی هاوردە دەکرێت و نرخی هەر لیترێکیش نزیکەی هەزار و 400 دینارە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









