ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانەکان دەکرێت

ئامێری هەڵبژاردن
SNN
ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێستر رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانەکان و لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەن، پرۆسەکەش لە کاتژمێر 11ەوە بەڕێوەدەچێت.
پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزبەكان سیاسییەكان و كاندیدەكان لە ژمارە 101 بەرەو سەرەوە دەستپێدەكات.
هاوکات، 2ی نیسان، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایکردبوو، دوای كۆتایهاتن و داخستنی ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریداوە، لە رۆژی (8)ی نیسان لە بارەگای كۆمیسیۆن، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و پارتە سیاسیەكان و كاندیدەكان بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، لیست و هاوپەیمانێتییەکان ناوی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە و 31ی 3ی2024 کۆتا وادەی پێشکەش کردنی ناوی کاندیدەکان بوو بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکرد.
رۆژی 10ى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.، هاوکات بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ یەکشەممە وتی “هیچ پێشنیزاێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەکراوە و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی وادەی ناو تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان کۆتاییهاتووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









