ئەوقافی سلێمانی چاودێری بینینی مانگ ناکات بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان

SNN-
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئامێرەی مانگی پێدەبینرێت ئێمە نیمانە، لەبەرئەوە ناتوانین بچینە گڵەزەردە و شاخی ئەزمڕ و چاودێری بینینی مانگ بکەین، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین گەر مانگیان بینی ئاگادارمان بکەنەوە.
هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی بە SNN-ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات، ئەوانیش وەک ئەوقافی سلێمانی چاودێری بینینی مانگ ناکەن، تەنها چاوەڕوانی پەیوەندی هاووڵاتییانن تاوەکو پێیان رابگەیەنن کە مانگیان بینیوە یاخود نا.
دەشڵێت:”خەڵکی لە شار و شارۆچکەکانی وەک شارەزوور،چەمچەماڵ، شارباژێر و ناو شاری سلێمانیش گەر مانگیان بینی ئاگادارمان دەکەنەوە و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەین کە مانگیان بینی لە هەرشوێنێک بوو ئاگادارمان بکەنەوە”.
سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆچی خۆیان چاودێری بینینی مانگ ناکەن وتیشی: ئێمە ئەو ئامێرەمان نییە کە چاودێری بینینی مانگی پێدەکرێت، پێشتریش یەک دووساڵ کە کردوومانە هی کەسێک بووە لە ئاسەواری سلێمانی لە رێگەی ئەوە توانیومانە چاودێری بکەین، چونکە ئەو ئامێرە تێچووی زۆری دەوێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









