ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆرترین ئاو لە بەنداوەكان گلدراوەتەوە

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینانەی كە لەمساڵدا هەرێمی كوردستانیان گرتەوە بووەتەهۆی ئەوەی كە لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕێكی زیاتر ئاو لە بەنداوەكان گلبدرێتەوە بەجۆرێك بەنداوی دەربەندیخان تەنها دوومەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە ئەو بڕە بارانەی كە لە كاتە جیاوازەكانی وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ باریوە جێگای دڵخۆشییە و بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینانەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو ڕێژەیەكی زیاتر لە ئاو لە هەرسێ بەنداوەكەی هەرێم گلدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەنداوی دەربەندیخان لە ئێستادا تەنها دوو مەتری ماوە بەتەواوی سەرڕێژ بكات ئەم وەرزەی بارانبارین بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بارانی زیاتر باریوە، هاوكات لە بەنداوی دووكان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەنداوی دووكان 656 ملیۆن مەتر سێجا زیاتر ئاوی تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكردنی ئاو لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەنداوی هەرێمی كوردستانە و توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەنداوی دەربەندیخان تەنیا دوو مەتری ماوە بۆ پڕبوون هاوكات بەنداوی دهۆك لە توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجای هەیە و لە ئێستادا ئەو بەنداوەش 47 هەزار و 500 مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









