
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكان بەگوێرەی ئەوپلانەی دامانناوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان چەند قۆناغێكی باشمان بڕیوە هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن لەووادەیەی دیاریكراوە.
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: لیژنەتایبەتەكانی كۆمیسیۆن سەرقاڵی كاركردنن بەگوێرەی ئەوپلانەی دامانڕشتووە و هەموو پێویستییەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئامادەن
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پلانەكانمان ئەمڕۆ قۆناغێكی گرنگمان ئەنجامدا و توانیمان سەركەوتووانە تیروپشكی كاندید و لیستەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەئەنجام بگەیەنین و وەك كۆمسیۆن پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی كە دیاری كراوە كە ڕۆژی 10/6/2024 و تائێستاش هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
وتەكانی وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كاتێكدایە كە پارتی بەشداری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە و ئەمڕۆش لە دیاركردنی ژمارەی كاندید و قەوارە سیاسییەكان ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان نەهات، هاوكات ئەو حزبە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی كردووە بەڵام تا ئیستای كۆمیسیۆن سورە لەسەر ئەوەی لەوادەی دیاركراودا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









