
قايمقاميەتی سلێمانی
SNN
قائمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات كە رێگری لەبەكارهێنانی ئەم جۆرە یاریەی منداڵەكانتان بكەن و دەشڵێت: لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە فرۆشیارانی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكەنەوە.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هەبونی مەترسی لەسەر سەلامەتی ئەو منداڵانەی یاری پێدەكەن و بەرامبەرەكەیان، لیژنەی یەكی قائیمقامیەتی سلێمانی لەناوچەی قولەرەیسی و چەند ناوچەیەكی دیكەدا، دەستی بەسەر بڕێكی زۆر تەقەنی و چەكی مورودا گرتوە.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە یاریانە، مەترسی لەسەر ئەو منداڵانەی یارییان پێدەكەن دروست دەكات، دەبێتە هۆی بێزاربونی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی ئەو شوێنە و جێگەیانەی منداڵ بۆ بەسەر بردنی كاتەكانی خۆیان روی لێدەكەن.
گۆران قادر، هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات، زیاتر ئاگاداری منداڵەكانتان بن و رێگری لە كڕینی تەقەمەنی و چەكی مورو بكەن، مەهێڵن منداڵەكانتان یارییان پێبكەن لەبەر ئەوەی روداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە.
رونیشیكردەوە؛ بەفەرمانی قائیقامی سلێمانی تەواوی ئەو تەقەمەنی و چەكە مورویانە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبەن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی سزا دەكەنەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنە هاوبەشەكان لەئەركدا دەبن و لە هەرشوێنێك بفرۆشرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و فرۆشیارەكەش لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








