
مووچە
SNN-
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند، ئەو كێشەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا هەبوو چارەسەر بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی پردی متمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دروست بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر بێتە كایەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەدوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەهەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان درێخی نەكردووە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، لە ئایندەشدا هەروا دەبێت و خزمەتی كوردستان دەكات.
دەشڵێت:” خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بە ئازادی و سەربەرزی بژی و دەستەبەری مافەكانی بكرێت، ئەو مووچانەی كە دراویشە مافی خەڵكی كوردستانە، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەشە، كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی فیدراڵ بووە”.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئاماژەی بەوەشکرد:” ئەوەندەی من ئاگاداربم لەدوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیست دەبن بۆ مووچەی مانگی چوار، بەهیواین لەمەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانی خۆیان وەربگرن”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









