
دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایانی کەشناسی هۆشداری دەدەن لە دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیش نوێترین پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن رادەگەیەنێت.
شەپۆلێكی بەهێزی بارانی بەخووڕ هەولێر و كەركووكی گرتووەتەوە و لەوبارەوە سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی رایگەیاند:
له ئێستەدا هەورێکی چڕی بەهێز دروستبووە لەوناوچانە و هەڵگری بارانی بەخووڕ و تەرزەیە. وتیشی ئەگەری لافاوی زۆر هەیە لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری.
لای خۆشیەوە هەردەشت ناسر شارەزای کەشناسی رایگەیاند: ” بەهۆی بارستە هەورێکی زەبەلاح کە هەڵگری بارانی بەخوڕ و تەزرەیە ئاسمانی چەندین وڵاتی گرتۆتەوە بۆ ئەم شەو کاریگەری زۆر بەهێزی بەسەر ناوچەکانی کوردستانەوە هەیە وەک هەولێر دهۆک سۆران کۆیە تەق تەق چەمچەماڵ سلێمانی کەرکوک وە بۆ زۆرێک لە ناوچە کان هۆشداری بەرز بونەوەی ئاو دراوە بە تایبەت پارێزگای دهۆک مەترسی لافاوی زۆرە”.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمیش بڵاویکردەوە: ئەم شەو باران بارینى بچڕ بچڕ و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان لە ناوەڕاستى هەرێم بەڵام لەناوچەکانى تری بەردەوام دەبێت و پێشبینیش دەکرێت بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێت، بەڵام بۆ ناوچەکانى تر تەنها باران و هەورە تریشقەى ئاسایی دەبێت.
راشیگەیاندووە: سبەى بەیانى ڕۆژى چوار شەممە لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم جگە لە پارێزگای هەولێر کە تا ڕادەیەک بارانى کەم دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕوە باران بارین دیسان بەردەوامى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم تا کاتەکانى ئێوارە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









