“بە رەزامەندی ئەمریکا بووە ئیسرائیل هێرشی کردووەتەوە سەر کونسوڵخانەکەمان لە سوریا”

حسێن ئهمیر عهبدوڵاهیان، وهزیرى دهرهوهى ئێران | فۆتۆ: AP
SNN
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی رازی بووە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر کونسوڵخانەکەی لە سوریا، کە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی بەگەورەترین گورز لە ئێران دادەنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسان، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم گەشتی خۆی بۆ سوریا، پاش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەیان، ئاشکرایکرد، “وادەرناکەوێت ناتانیاهۆ بەبێ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بتوانێت هێرشێکی لەوجۆرە بکاتە سەرمان.”
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی ئەمریکا بەیاننامەی سەرکۆنەی بۆ ئەم هێرشە بڵاونەکردووەتەوە، نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردبوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، “ئەمریکییەکان پەیامیان بۆ ئێمە ناربوو، وتبوویان هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە بۆ هێرشەکە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، ئێران لەپاڵ بینای پێشووی کونسوڵخانەکەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەتەواوەتی خاپوور کرابوو، بینایەکی نوێی بۆ کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشقی سوریا کردەوە، ئەویش دوای ئەو هێرشەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابووە سەر کونسوڵخانەکە و چەند کەسێک تیادا بوونە قوربانی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









