لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار لە باشماخەوە هاتوونە هەرێمی كوردستان

گەشتیارانی مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری باشماخ جموجوڵی بازرگانی بۆماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری لەهاتن و ڕۆشتن بەردەوامی دەبێت، هاوكات لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە جموجوڵی بازرگانیش ئاسایی دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی 15 ڕۆژی رابردوودا زیاد لە 40 هەزار گەشتیار لە ئێرانەوە لەمەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.
عەمید تاهیر محەمەد، سەرپەرشتیاری مەرزی نیودەوڵەتی باشمان بە SNNی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێكە ئامادەكاری تەواومانكردووە بۆ هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بەتایبەت لەبارەی هاتن و ڕۆشتنی گەشتیاران لەڕێگەی دەروازی سنووری باشماخەوە، بۆیە لەكاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بۆماوەی 24 كاتژمێر جموجوڵی گەشتیاری ڕادەگیرێت ئەوەشی بەمەبەستی كارئاسنی زیاتر بۆ هاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازی سنووری باشماخەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخ ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نوسینگە و كاسبكاران ئاگادار دەكەینەوە لە یەكەم رۆژی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی ڕادەگیرێت و تەنها هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە بەشی ئاماری دەروازی باشماخ بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی 15 رۆژی ڕابردوودا زیاد لە 40 هەزار گەشتیاری ئێرانی لەدەروازی سنووری باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لە ڕۆژانی جەژنیش پێشبینی زیادبوونی ئەو ژمارەیە دەكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









