“بەهۆی هەرزانفرۆشییەوە دەستێك بە پشتیوانی بەرپرسانی هەولێر بازاڕەكەمان دەسوتێنن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی 40 ڕۆژدا بۆ جاری دووەم بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئاگری گرت و بەهۆیەوە نزیكەی 50 دوكانی ئەو بازاڕە بەتەواوی سوتان، دووكاندارانی بازاڕەكە جەختە لەوەدەكەنەوە “گومانیان هەیە بەهۆی هەرزانفرۆشیانەوە بەپشتیوانی چەند بەرپرسێكی هەولێر كە خاوەن مۆڵی تایبەتن ئاگر لە دووكانەكانمان بەردراوە”.
ئاری كەریم، یەكێك لەو خاوەن دووكانانەی كە لە ئاگرەی دوێنێی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر دووكانەكەی بەتەواوی سوتا بە SNNی ڕاگەیاند: كەوتنەوەی ئەو هەموو ئاگر و ڕووداوانەی كە بازاڕەكەمانی گرتووەتەوە لەماوەی ڕابردوودا بەتەوای گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی كە ئەوەی ڕوودەدات دەستێكی لەپشتەوەیە و بۆ مەبەستێكی دیاركراو ئەو كارە دەكرێت، لەهەمووشی زیاتر كە گوومانەكانی زیاتر كردوین ئەوەیە لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە كامێراكانی چاودێری كوژاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە بۆ جاری دووەمە ئاگر بەردەدرێتە بازاڕی لەنگە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو هەرزانفرۆشییەی لەو بازاڕەدا هەیە لەهیچ دوكان و مۆڵێكی هەولێر بوونی نییە، ئەمە وای لە چەند بەرپرسێكی هەولێر كردووە كە خاوەن مۆڵی گەورەن و كڕیاری كەم ڕووی تێكردوون پەنا بۆ سوتانی بازاڕەكە ببەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان، بەڵام بەرپرسانی ئیداری هەولێر ئامادەنین ئەم ڕاستیە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن.”
ئەو دووكاندارەی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لەئاگرەكەی دوێنێی بازاڕەكە نزیكەی 50 دووكان بەتەواوی سوتان كە زیانی هەزارەها دۆلارمان بەركەوتووە و هیچ لایەنێكیش ئامادە نییە قەرەبوومان بۆبكاتەوە، هاوكات لە ئاگرەكەی پێشووشدا 166 دووكان سووتان و تا ئێستاش هیچ خاوەن دووكانیك قەرەبوو نەكراونەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









